مرادی:
ئاو وتی: مه‌گه‌ر من که‌م شه‌ڕم
له‌سه‌ر تۆ کردووه ئه‌ی سێوی بێ وه‌فا!
وا ئیسته خه‌ریکی به‌قسه‌ی
"با"یه‌کی بێگانه
هه‌ر هه‌موو ڕابوردووم له بیرکه‌ی!
مه‌ل وتی: مه‌گه‌ر من له‌به‌ر تۆ
ئاسمانم تهی نه‌کرد؟ که‌م فڕیم به‌شوێنتا
ئه‌ی جووتی بێ وه‌فا!
وا ئیسته خه‌ریکی به‌قسه‌ی
باخێکی دووزمان
هه‌ر هه‌موو ڕابوردووم له یادکه‌ی!
خه‌م وتی: مه‌گه‌ر من
له‌به‌ر تۆ شاعیری بێ وه‌فا
هه‌زار جار نه‌سووتام بۆت
نه‌بووم به هه‌ور و هه‌زار جار
به‌سه‌رتا نه‌گریام
وا ئیسته خه‌ریکی به‌قسه‌ی
یه‌ک "بزه"ی درۆزن،
یه‌ک نه‌شئه‌ی ته‌مه‌ن کورت
یه‌ک ماچی سه‌ره‌ڕۆی به‌هارێ
هه‌ر هه‌موو ته‌نیایی و نامۆییم له یادکه‌ی
ئه‌ی وشه‌ی بێ وه‌فا..
مریم فرزانه
حذف نظر
آیا مطمئن هستید که می خواهید این نظر را حذف کنید؟
شیما
حذف نظر
آیا مطمئن هستید که می خواهید این نظر را حذف کنید؟
Mohamad
حذف نظر
آیا مطمئن هستید که می خواهید این نظر را حذف کنید؟